محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود لەسەر ئاڵۆزییه‌كانی‌ سه‌رگه‌ڕان هاتەدەنگ
  2025-02-18       271       

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ ئاڵۆزییه‌كانی‌ سه‌رگه‌ڕان بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی‌ "شێری ماڵ و ڕێوی مه‌یدانی شه‌ڕه‌كان" و تیایدا هاتووه‌ كه‌ "به‌داخه‌وه‌ دوانیوه‌ڕۆی 17-2-2025 هه‌ندێك سه‌ربازی سوپای عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌وه‌ نامرۆڤانه‌ و نابه‌رپرسانه‌ و بێڕێزانه‌، په‌لاماری  جوتیارانی كوردی كه‌ركوكیان له‌سه‌ر موڵك و ماڵ و گۆڕی بابوباپیرانیان، دا".

ئاوێنە: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: "وێڕای ئه‌وه‌ی  زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌كه‌ین، وه‌ك پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێك و پشتیوانییه‌كین".

هاوكات سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:

1. سوپای عێراقی مێژوو پڕ له‌تاوانی دژی كورد، به‌م هه‌ڵوێسته‌یان سه‌لماندیان درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ئه‌وسوپایه‌ن، كه‌تاوانه‌كانی وێرانكردنی كوردستان و ئه‌نفال و كیمابارانیان ئه‌نجامداوه‌و تاوانی  دژبه‌كورد بووه‌ته‌ پیشه‌.

2. ئه‌م سوپایه‌ هه‌میشه‌ سوپایه‌كی دۆڕاو ترسنۆك دیل و زه‌لیلی مه‌یدانی جه‌نگه‌كانی ئێران و كوه‌یت و ئه‌مریكاو ئیسرائیل بووه‌، كه‌چی هه‌میشه‌ قاره‌مانی دژی خه‌ڵك و هاوڵاتیانی هه‌ژاری كورد بووه‌.

3. ئه‌پرسین ئه‌م سوپا قاره‌مانه‌ی عێراق بۆ ناچێت به‌رگری له‌ غه‌زه‌و فه‌له‌ستین بكات؟!

 

4. با نه‌یارانی كورد بزانن چیتر سوكایه‌تیكردن به‌جوتیارانی كورد قبوڵناكرێت.

رۆژی دووشەممە 17ی شوباتی 2025، لەدوای ئەوەی ژمارەیەک لە جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکوک چوونە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، هێزێکی سوپای عێراق بە ژمارەیەک سەرباز و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەریان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×