مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە
  2025-02-17       167       

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، ئەمڕۆ دووشەممە 2/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش کرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×