نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەلای هەرێمەوە هەمو شتێك ئامادەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت و پێشبینیش دەكەن كۆتایی مانگی داهاتو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی "بلومبێرگ"رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا بابەتی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە هەولێر تاوتوێ دەكەین.
وتیشی، دانوستاندنی زیاتر لەگەڵ بەغدا دەریدەخات چەند نەوت بۆ بەکاربردنی ناوخۆ دیاری دەکرێت.
سەرۆكی هەرێم جەختیشی كردۆتەوە كە "لەلای ئێمەوە هەمو شتێک ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوتی خۆمان هەناردە بکەین." وتوشیەتی"پێشبینیی دەکەین کۆتایی مانگی ئازار هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە."