بانكی ناوەندیی عێراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەكانی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرادەكات
  2025-02-16       258       

بانكی ناوەندیی عێراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەكانی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاو بانكی فیدراڵی ئەمریكا ئاشكرادەكات و دەڵێت، هەردو لایەنە ئەمریكییەكە، ستایشی هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقییان كردوە بۆ چاكسازی لە كەرتی بانكیدا.

ئاوێنە: بانكی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا كۆتاییهاتنی كۆبونەوەكانی وەرزی یەكەمی 2025ی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا و بانكی ناوەندی ئەمریكا راگەیاند كە لە شاری دوبەی بە بەشداری سێ كۆمپانیای بواری وردبینی و راوێژكاری بەڕێوەچون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە كۆبونەوەكاندا ستایشی هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراقی كراوە بۆ چاكسازی لە كەرتی بانكیدا.

هەنگاوەكانی حكومەت و بانكی ناوەندی بەگوێرەی راگەیەندراوەكە پێكدێن لە پەرەپێدانی سیستمی دابەشكردنی دۆلاری كاش لە عێراق كە سنورێك بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار دادەنێت، پەرەپێدانی ئاستی پڕۆسەكانی حەواڵەكردنی پارە، هەوڵەكان بۆ ئەوەی بانكە عێراقییەكان بچنە نێو تۆڕی پەیوەندییە داراییە نێودەوڵەتییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×