دوو منداڵی كورد بوونە یەكەم و دووەمی جیهان
  2025-02-16       380       

دوو منداڵی كوردی خەڵكی سلێمانی و هەولێر بوونە یەكەم و دووەمی جیهان لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتی بیركاری هزریی و پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: پیرۆزە لە کوردستان، پیرۆزە لە سلێمانی.

ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ یەکەمین جار منداڵانی کورد بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە بەشداری گەورەترین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیان کرد لە بەرواری ١٥-٢-٢٠٢٥ لە شاری بەغدا، کە زیاتر لە ٤٥٠ مناڵ لە ١٦وڵاتی جیهانەوە کە ئەوانیش وڵاتانی (ڕوسیا، تورکیا ، ئێران، ئۆکرانیا ، ئەڵمانیا ، کازاخستان ، ئۆزبەگستان ، فەڕەنسا، تونس ، سعودیە ، یەمەن ، میسر ، چیک ، عێراق) تێیدا بەشدار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ساڵ توانرا (لاوی هەرێز) یەکەمی سەر ئاستی سلێمانی لەلایەن (م.بەڵێن هەورامی) لە پەیمانگای سلێمانی ڕاهێنانی پێ کرابوو ، (عەبدوڵا پێشەوا) یەکەمی سەر ئاستی هەولێر کە لە لایەن (پێشواز شەفیق) لە قوتابخانەی کوردستانی ئایندە ڕاهێنانی پێکرابوو نوێنەرایەی هەرێمی کوردستان بکەن و بەشداربن لە پێشبڕکێکەدا.

ئاشكراشی كردووە، سوپاس بۆ خودا؛ لاوی هەرێز لە شاری سلێمانیەوە پلەی پاڵەوانی یەکەم (چامپیۆن) و عەبدوڵا پێشەوا لە شاری هەولێرەوە پلەی دووەمی بەدەستبهێنن لەسەر ئاستی جیهان.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×