بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەیدا دەنگ لەسەر پێشنیاریی هەموواری یاسای ڕێكخستنی بڕوانانەی باڵا لە زانكۆ عەرەبییەكان دەدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر بڕیارێك بۆ پابەند كردنی وەزارەتی پەروەردە بە سیستەمی هەڵبژاردنەوە دەدرێت.
ئاوێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ و كارنامەكەی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان كۆببێتەوە و لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەیدا دەنگ لەسەر پێشنیاریی هەموواری یاسای ڕێكخستنی بڕوانامەی باڵا لە زانكۆ عەرەبییەكان دەدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر بڕیارێك بۆ پابەند كردنی وەزارەتی پەروەردە بە سیستەمی هەڵبژاردنەوە دەدرێت، هەروەها لەلایەن لیژنەیەكی پەرلەمانەوە ڕاپۆرتی پارێزگاری كردن لە موڵكی دەوڵەت دەخوێندرێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، خوێندنەوەی یەكەم بۆ لێخۆش بوونی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق و قوبرس دەردەكرێت.
بڕیارە دانیشتنەكە كاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ دەستپێبكات.