محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو کۆماری چیک بەرێکەوت.
ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی بەرەو پراگی پایتەختی کۆماری چیک بەڕێکەوت.
لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمە یەکەمجارە سودانی سەردانی کۆماری چیک دەکات.
تا ئێستا میدیاکانی عێراق هیچ زانیارییەکیان لەبارەی وردەکاریی سەردانەکەوە ئاشکرانەکردووە.