بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٢ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٣١٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە نۆ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٢ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٣١٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە نۆ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٨٣ ملیۆن و ٣٧٣ هەزار و ٣١٤ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.