شاندێکی وەزارەتی دارایی بە لیستی مووچەی مانگی دووەوە دەچێتە بەغداد
  2025-02-10       324       

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە لیستی مووچەی مانگی دووەوە دەچێتە بەغداد و کێشەی خانەنشینی هەرێمیش بەردەوامە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شاندێکی هونەریی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغداد و بە پێی میدیای بزووتنەوەی گۆڕان ئامانجی سەردانەکە تەواوکردنی ئەو وردەکارییانەیە کە پێویستی بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا هەیە بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2025، لەگەڵ ئەو وردەکارییانەی دیکە بۆ رێکخستنەوەی میلاکات و هاوتاکردن و بایۆمەتری و بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران.

بڕیارە هەفتەی داهاتووش شاندێکی باڵای هەرێم بە لیستی مووچەوە سەردانی بەغداد بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینی پێشمەرگەى سلێمانى ڕایگەیاند، شاندێکی لە وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغداد دەکات و گفتوگۆ لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی دەکەن.

وتیشی، “دۆسیەکانى تەرازووی پێداچوونەوە، رێکارەکانی رادەستکردنی داهاتی 50%ـی نانەوتی و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە مووچەش، لەگەڵ بەغداد باس دەکەن”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×