بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حزبه‌كه بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه.
ئاوێنە: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگەیاند "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به تاووتوێكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عیراق".
میدیاكانی یەكێتی ئاماژەیان بەوەداوە "گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خۆی ده‌بینێته‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه هه‌ردو وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی رابردودا پێی گه‌یشتون."
ئەوەش خراوەتەڕو "مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی و هه‌وڵه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌بێت."