وەفدی پەرلەمانی عێراق سەردانی مانگرتوانی سلێمانی كردو بەڵێنی پێدان كە بەدواداچوان بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بكەن. وەفدەكە جەختی كردەوە كە پەیام و داواكارییە رەواكانی مانگرتوان گەیشتۆتە تەواوی ناوەندەكانی بڕیار لە بەغداو تكای لە مانگرتوان كرد لەبەر تەندروستییان مانگرتنەكەیان بشكێنن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی وەفدێكی پەرلەمانی عێراق كە پێكهێاتبون لە چەند پەرلەمانتارێكی بەغداو بەسرەو پارێزگاكانی دیكەی ناوەڕاست و باشور سەردانی خێمەی مانگرتوانیان كردو لەگەڵیان كۆبونەوە.
لەدوای كۆبونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختیان وەفدەكەی پەرلەمان جەختی كردەوە كە بەوردی گوێیان لە داواكانی مانگرتوەكان گرتوەو لیژنەی پەرلەمانی پێكدەهێنن بۆ چاودێریكردنی تیمەكانی هەردو حكومەتی عێراق و هەرێم كە هەڵی چارەسەركردنی كێشە تەكنیكییەكانی بەردەم موچە دەدەن و جەختیشیان كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەن فەرمانبەرانی هەرێم ببنە قوربانی ئەو كێشانە كە بە كێشەی تەكنیكی نێوان بەغداو هەولێر ناودەبرێن لەبارەی موچە.
وەفدەكەی پەرلەمانی عێراق تكای لە مانگرتوانی سلێمانی كرد لەبەر تەندروستی و ژیانیان مانگرتنەكە بشكێنن چونكە داواكاری و پەیامە ڕەواكانیان گەیشتۆتە سەرجەم ناوەندەكانی بڕیار لە بەغدا.