سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم ئاڕاستەی کەسوکار و هاوپیشەکان و ئێن ئاڕ تی دەکات دەڵێت، "ئەمرۆ هەواڵی کۆچی کاکە وریا تاساندمی و لە ناخی دڵەوە غەمبار و بێتاقەتی کردم".
ئاوێنە: ئەمڕۆ 6ـی 2ـی 2025، شاسوار عەبدولواحید, سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەڕێزان خانەوادە و کەس و کاری کاکە وریای ئازیز، رۆژنامەنوسانی کوردستان، کەنالی ئێن ئار تی، "بەڕێزان کاکە وریا کەسێکی چالاک و رۆژنامەنوسێکی دیاری کوردستان بوو، کۆچی ئەو ئێمە و هەموو هاوڵاتیانی نیگەران و دڵتەنگ کرد".
دەشڵێت: داوا لە خودای گەورە دەکەم بە بەهشتی بەرینی شادبکات و سەبوری ئێمە و کەسوکار و تەواوی هاوڕێیانی بدات.