وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە، رۆژی سێشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٥، مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی ئاشكرا كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی سێشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٥، مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە بەمجۆرەیە:-
ڕۆژی سێ شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی سێ شەممە ( ١١ـی شوباتی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٦ـی شوباتی ٢٠٢٥.