به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ کەش هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوریەکاندا، سبه‌ینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە کەش هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوریەکاندا، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە (5 -8 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاڕاستەی با گۆڕاو دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبیت (10 - 20) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت، لەناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات ئەگەری چالاک بونی هەیە بۆ سەروی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكرد، سبەی هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا، لەکاتەکانی درەنگانی شەو بەفربارین درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم بەشێوەی پچڕپچڕ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ده‌بێت و له نێوان 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا ده‌بێت و مەوداى بینین / لەنێوان (7 – 8) كیلۆمه‌تر دەبێت و لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (4 – 6) كیلۆمه‌تر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1- پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى