بەهۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئه‌نجامدانی كاری سیحر و جادو تیایدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی شنه بیوتی داده‌خات.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكاندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئه‌نجامدانی كاری سیحر و جادو له شوێنه‌كه‌یدا، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه شنه بیوتی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داده‌خات.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، بۆ روبه‌ڕوكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌شی به‌رێكاره یاساییه‌كان، دۆسییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، هۆشداری توند به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات، هه‌ر شوێنێك كاری سیحر و جادوی تیادا ئه‌نجام بدرێت، ده‌سبه‌جێ شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.