محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی، ئەمشەو چوارشەممە، بە سەردانێك گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بەپێی میدیاكانی عێراق زەریف لەدوای دابەزینی لە فڕۆكەخانەی بەغدا راستەوخۆ سەردانی مۆنۆمێنتی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس-ی كردوە.
میدیای ئێران ئاماژەی بەوەداوە كە سەردانەكەی زەریف بۆ عێراق سێ رۆژ دەخایەنێت و لەسەر بانگهێشتی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەیە بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاسۆكانی ئایندەی شوێنكەوتوانی ئەهلی بەیت لە بەغدا.
بڕیارە لەسەردانەكەیدا زەریف چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق بكەوێت و تاوتوێی چەند پرسێك بكەن، بەتایبەت دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە.