شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات، لە ماوەی 6 سەعاتی داهاتودا ئەو شەپۆلی بەفرو باران بارینەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی بێت و ئەمشەویش كاریگەری وشكە سەرما زیاد بكات و پلەكانی گەرما بۆ نزیك سفر پلە نزم ببنەوەو لە ناوچە شاخەوییەكانیش چەند بگەنە چەند پلەیەك خوار سفر.
ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، شەپۆلی لاوازی بەفر و بارانبارین لە 6 کاتژمێری داھاتودا لەسەر تەواوی ناوچەکانمان کۆتای دێت و کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا کە وشکە سەرما و بایەکی مامناوەندە لەسەر ناوچەکانمان ئەمشەو زیادەکات و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بۆ نزیک سفر نزمدەبنەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، پلەكانی گەرما ئەمشەو لەناوچە شاخاوییەکان 2 تا 7 پلە بۆ ژێر سفر نزم دەبنەوە، ھەروەھا کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی باکوری تورکیا بۆ سەر ناوچەکەمان دەبێتە ھۆی سەقامگیربونی کەش و لاچونی ھەور لە ئاسمانی ناوچەکان.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە سبەی سێشەمەوە 21/1/2025 ھەرێمی کوردستان تا کۆتایی ھەفتە رۆژی ھەینی 24/1/2025 بە کەشێکی سەقامگیردا تێپەردەبێت و پلەکانی گەرماش 3 تا 6 پلە بەرزدەبنەوە و لەگەڵ چالاکبونی بای باکوری رۆژھەڵات بەخێرایی 10-30کم/ک لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم و پارێزگای سلێمانی.