2025-01-20   499     
ئه‌دهه‌م بارزانى له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كێشه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دروستكردوه به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنى له‌پرسه‌ى دایكى كه شه‌وى ڕابردوو كۆچى دوایى كردوه، ده‌شڵێت:"سه‌ربارى قسه‌كردنى بافڵ تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى پارتى، به‌ڵام وتویانه ده‌توانێت یه‌ك ڕۆژ به‌شداریى پرسه‌كه‌ى دایكى بكات، به‌ڵام به‌بێ پاسه‌وان پێویسته بگه‌ڕێته‌وه".
ئاوێنە: له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌دهه‌م بارزانى ئاشكرایكردوه، "ئاگادارن دایکم چوو بەر ڕه‌حمەتی خوای گەورە، ئەمە بوو بەسێ ساڵ كه سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان منی ئاوارەو دەربەرکردوه لەسەر سێ بەیاننامه‌ى سیاسیی کە ڕەئی جیاواز قبوڵنەکرا، پێم نەکرا لەم ماوەیەدا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم‌و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لەگەڵ کرد وتی دڵنیام کە جارێکی تر ناتبینمەوە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرده، "خوا خێری بەڕێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنوسێت لەڕێگه‌ی ئەوەوە پەیوەندیی کرا بەھۆشیار زێباریی خاڵی مەسعود بارزانی‌و سیدادی برای کە ڕێگه‌بدەن ئێمە ئەمشەو تەرتیبات دەکەین ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خۆی لەمەسیف‌و بۆ دواجار لەناو کفندا ڕومەتی دایکی ببینێت‌و ھەر بەیانی یان پاش یەک ڕۆژ پرسە دەگەڕێتەوە سلێمانى، دایکێک کە ھاوسەرو دوو لەکوڕەکانی بەدەستی بەعسیەکان شەھیدبون کە ئەمڕۆ ئەوان لەپایتەختی کۆردستان بەئازادی دەگەڕێن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى پارتى بۆ دەستپێشخەریەکەی تاڵه‌بانى، ئه‌دهه‌م بارزانى نوسیویه‌تى:"وه‌ڵامه‌كه به‌و شێوه‌یه بوه، وتویانه مانع نییە بێته‌وه، بەڵام نابێت پاسەوانەکانی له‌گه‌ڵى بێنه‌وه، له‌كاتێكدا پاسه‌وانه‌كانم له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه بۆم دابینكراوه، چونكه پێشتر له‌سه‌ر ھەڕەشەکانی سەرۆکی پارتی، تەواوی پاسەوانەکانم دەرکران، به‌هه‌رحاڵ جه‌ختیشیانكردوه‌ته‌وه نابێت كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه پرسه‌كه‌ى دایكم هیچ كه‌سێكم له‌گه‌ڵ بێت‌و ته‌نها خۆم بڕۆم، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه کە ھیچ باوەڕییەک نەماوەو فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى منیان دەرکردوە بەمادەی 21ى یاسای تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان".
له‌و ڕوه‌شه‌وه ئه‌دهه‌م بارزانى ڕه‌خنه‌ى گرتوه‌و ده‌ڵێت:"ئه‌م فه‌رمانى گرتن‌و ڕێگریكردنه له‌من لەو کوردستانەدایه کە بەشێکی زۆری پارێزگای دھۆک‌و ھەولێر بەھاوکاری پارتى لەدەستی داگیركاراندایه، ئێستاش بەمشێوەیە وه‌ڵامی ھەموو چاکەکان‌و ڕزگارکردنیان لەشکستى سەدا سەد ئەگەر بەھانایانه‌وه نەچوبام، دەدەنەوە، بەبیری سەرۆکی پارتی دێنمەوە کە چیمکرد بۆ دایکی ئەو، كه‌چى ئه‌وانیش دەستیانداوەته تەلەفۆنکردن بۆ خەڵک‌و ھەتا کوڕەکانیشم وتویانه، ئێمە وتومانە مانع نییە بگەڕێتەوە بەو مەرجەیه کە بەتەنها بگه‌ڕێته‌وه".