هۆكاری تێكدانی نیساب بۆ دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە ئاشكراكرا
  2025-01-19       380       

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق هۆكاری تێكدانی نیساب لەلایەن بەشێك لە پەرلەمانتارانی شیعەو سوننەوە بۆ دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە كە تایبەتە بە تێچوی دەرهێنانی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبوەوەو یەكێك لە بڕگەكانی تایبەت بو بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە، بەڵام بەهۆی تێكدانی نیسابی دانیشتنەكە لەلایەن بەشێك لە پەرلەمانتارانی شیعەو سوننەوە، نەتوانرا دەنگ بە هەموارەكە بدرێت.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێكدا وتی، بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بەنەوتی هەرێم نیساب تێکدرا، بۆیە دەنگ لەسەر هەموارەکە نەدرا، بەهۆی ئەوەی دەڵێن 16 دۆلار زۆرە بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە وتوشیەتی"ئەگەر ئەم هەموارە دەنگ نەهێنێت ئەوا هەرێم بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی نەوت بە تانکەر."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×