هەپەگە رایگەیاند، لە دو چالاكی گەریلادا دژبە هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ-ی هەرێمی كوردستان، سێ سەربازی ئەو وڵاتە كوژران.
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی 14ی ئەم مانگە، لە چالاكییەكی تایبەتی گەریلادا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ، هێزەكانی سوپای توركیا كرانە ئامانج و لە چالاكییەكەدا حەشارگەیەکی سوپای توركیا بەتەواوەتی خاپور كراو دو سەربازی ئەو وڵاتەش كوژران.
ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژی 15ی مان لە هەمان ناوچە، هێزەكانی گەریلا گورزیان لە هێزێكی سوپای توركیا وەشاندوە كە لەهەوڵی تەلبەندکردنی حەشارگەکانی خۆیاندا بون و لە ئاكامدا سەربازێكی توركیا كوژرا.