ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان پارتی و یەکێتی هاتوەتە ئاراوە.
ئاوێنە: ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی"لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت هاتوەتە ئاراوە؛ بەمزوانە هەواڵی خۆش لەمبارەیەوە دەبیستین."
ئاری هەرسین لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەش کرد "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پلانێکی تۆکمەوە کار لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی و پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەنوسان دەکات."
بەرپرسی لقی چواری پارتی لەبارەی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ لای مەسعود بارزانی، وتی "سەردانەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەکڕیزی هەوێنی سەرکەوتنی کوردە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا."