میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، سبەینێ حەوت ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکەن و چارەنوسی موچەی مانگی 12 و شێوازی ناردن و دابەشکردنی موچەی 2025 یەکلایی دەکرێتەوە
ئاوێنە: دوای چوار رۆژ لە سەردانی بەریتانیا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە بەغدا و بڕیارە سبەینێش لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان، کە لە حەوت ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێکهێندراون بچنە وەزارەتی دارایی عێراق و داوای روونکردنەوە لە بەرپرسانی پەیوەندیداری وەزارەتی دارایی عێراق بکەن و باس لە کێشەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كودستان بكرێت.
میدیای یەکێتی ئاماژە بەوەکردووە، بڕیارە لە کۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم هەفتەیەدا باس لە ناردنی پارە بۆ موچەی مانگەکانی 2025ی هەرێم بکرێت.
چارەنوسی موچەی مانگی 12ی موچەخۆرانی هەرێم بەنادیاری ماوەتەوە و حکومەتی حێراق جەختدەکاتەوە کە پارەی پێویستی ناردووە و حکومەتی هەرێمیش ڕەتی دەکاتەوە موچەی مانگی 12 بە تەواوی لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم نێردرابێت.