مەهەپە: ئێران بەکارتی پشتیوانیکردنی هەپەگە هەڕەشەی لەتورکیا کردووە
  2025-01-16     

ئا: ئاوێنە

 

راوێژکارێکی باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران بە ئاشکرا دەستی کردووە بەنیشاندانی دوژمنایەتی بەرامبەر بەتورکیا، ئەو دەڵێت "ئێران بەڵێنی داوە ١٥٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بدات بەهەپەگە".

 

یڵدری چیچەک، ڕاوێژکاری دەوڵەت باخچەلی‌و سەرنووسەری ڕۆژنامەی "تورکگون"ی ئۆرگانی مەهەپە، لەسەروتاری ئەمڕۆی رۆژنامەکەدا، هەڕەشە لەئێران دەکات بە "٣٥ ملیۆن دانیشتووانی تورک"ی ناو ئێران، کە بە"گورگە سوورەکان" ناویان دەبات‌و دەڵێت "لەکاتێکدا ئاماژەکان روەو ئەوەن ئێران دەبێتە ئامانجی ئیمپریالیزم لەناوچەکەدا دوای ڕوخانی رژێمی بەشار ئەسەد لەسوریا، کەچی ئێران بەئاشکرا دەستی کردووە بەنیشاندانی دوژمنایەتی بەرامبەر بەتورکیاو بەیاریکردن بەکارتی پشتیوانیکردنی هەپەگە هەڕەشەی لەتورکیا کردووە لەسوریا، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمدواییەش کە لەیەنی شەفەق بڵاوکراوەتەوە "ئێران بەڵێنی داوە ١٥٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بدات بەهەپەگە". (هەرچەندە بەڕێوەبەرانی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا ئەو هەواڵەیان بەدرۆخستەوە).

چیچەک باس لەوە دەکات کە ئەم هەواڵە لەلایەن ئێرانەوە ڕەت نەکراوەتەوەو "ئەگەر ڕەتیش بکرێتەوە، هیچ مانای نابێت، چونکە هەموو لێدوانەکانی ئێران لەدوو مانگی ڕابردوودا پشتگیری ئەم بۆچوونە دەکەن".

چیچەک ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران "تۆمارێکی ڕەش"ی هەیە بەو پێیەی پشتیوانی لەئەرمینیا کرد لەشەڕی قەرەباغ لەدژی ئازەربایجان، ئەو نوسیویەتی "ئێستاش ئێران لەبری ئەوەی پشتیوانی تورکیا بکات لەدژی پەکەکە، پشتیوانی لەپەکەکە دەکات، کە وەک هاوپەیمانی هێزە خاچپەرستەکان‌و زایۆنیستەکان دژی موسڵمانان مامەڵە دەکەن".

چیچەک بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە "٣٥ ملیۆن دانیشتوانی تورک” لەئێراندا هەیە کە ٢٥ ملیۆنیان ئازەریین، دەڵێت "بوونی ٣٥ ملیۆن تورک گەرەنتییەکی گەورەیە بۆ پاراستنی مافەکانی تورکیا، هیوادارم ئێرانیەکان درک بەوە بکەن کە پێیاندەوترێت "گورگە سوورەکان"ی ئێران".

"گورگە سوورەکان" کە چیچەک وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێران باسی دەکات، زاراوەیەکە بۆ هاندەرانی "یانەی تۆپی پێی تراکتۆرسازی ئازەربایجان" بەکاردەهێنرێت، کە بنکەکەی لەتەبرێزی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانە.

 

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×