ئاسایشی ناوخۆ: تەقینەوەکانی قامیشلۆ هێرشی درۆنی تورکیا بووە
  2025-01-17       252       

هێزەکانی ئاسایشی ناخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، تەقینەوەکانی ئەمڕۆی قامیشلۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بووە و بەڵگەی دیمەنی لەسەر بۆردوومانەکە هەیە.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی سەربانی بینایەکی کردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە دیمەنە تۆمارکراوەکانی ساتی بۆردوومانەکە دەردەکەوێت کە بە مووشەکێکی دیکەش بۆردوومانی سەربانی ئەو بینایە دەکرێت.

بە هۆی بۆردوومانەکەوە تانکییەکی سووتەمەنی کە لەسەر بیناکە بووە تەقییوەتەوە و بە هۆیەوە ئاگر کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی بۆردوومانەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×