ئاسایشی سلێمانی بکوژی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان کە دانیشتووی سلێمانییە دەستگیردەکات و بکوژەکە دانی بەوەداناوە کە میتی تورکیایە.
ئاوێنە: ڕۆژی ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٤، کە سێک بەناوی فورات ئه‌حمه‌د مسته‌فا ناسراو به(فورات یه‌شار چه‌شمه) کە هاوڵاتییه‌كى باكوورى كوردستانه‌و له‌دواى ساڵى ٢٠٠٣وه له‌شارى سلێمانى نیشته‌جێیه، به‌ڵام ڕۆژى ٢٢ى ١٢ى ٢٠٢٤ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه تیرۆركرا‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى فڕێدرا.
کەسێکی نزیک لە فورات زانیاری ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، کە ئاسایشی سلێمانی بکوژی فوراتی دەستگیر کردووە و بکوژەکە دانی بەوەداناوە، كارى بۆ میتى توركیا كردوه‌و به‌فه‌رمانى ئه‌و ده‌زگایه‌ش ئه‌و هاوڵاتیه‌ى باكورى كوردستانى تیرۆركردووە.
باسی لەوەشکردووە، ته‌رمى فورات دوێنێ چوارشه‌ممه له‌ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه براوه‌ته‌وه باكورى كوردستان‌و ڕاده‌ستى بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌كه‌ى كراوه‌ته‌وه.
هاوکات، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت: فورات یه‌شار له‌شارى سلێمانى سه‌رقاڵى كار‌و كاسپى بوه‌و فڕنى سه‌مونى دیاربه‌كرى هه‌بوه، ساڵانێكیش په‌یوه‌ندیی به‌پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)وه هه‌بوه، به‌ڵام له‌دواى ساڵى ٢٠٠٣وە هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌په‌كه‌كه‌وه نه‌ماوه‌و له‌سلێمانى نیشته‌جێ بوه".