هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی حزبەكەیان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە هەولێر كۆبونەوە.
ئاوێنە: هۆشیار زێباری، كەمێك لەمەوبەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتویەتی"كۆبونەوەی ئەمڕۆی هەولێر لەنێوان مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزیی و پێگەی كورد لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقدا بۆ گواستنەوەیەكی سیاسی ئارام."
هۆشیار زێباری بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی كۆبونەوەكە بخاتەڕو وتوشیەتی"سوپاس بۆ تەواوی هاوپەیمان و دۆستەكانمان."