ئۆجەلان رەخنە لەدەم پارتی دەگرێت: تەنها سەرنجتان لەسەر پرسی کورد نەبێت
  2025-01-16       2292       

عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرکردەی پەکەکە پەیامێکی بۆ پەرلەمانتارانی دەم پارتی ناردووەو رەخنەی لێگرتوون کە بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر پرسی کوردە.

 

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، عەبدوڵا ئۆجەلان لەمیانەی دیدارەکەی لەگەڵ شاندی دەم پارتی لەئیمرالی، رۆژی ٢٨ی کانونی دووەمی رابردوو، ڕەخنەی لەپارتەکە گرتووە، بەشاندەکەی راگەیاندووە کە بەدواداچوونی بۆ پەرلەمانتارانی دەم پارتی لەکەناڵە جیاوازەکان‌و بەتایبەت کەناڵی پەرلەمان کردووەو بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر پرسی کورد بووەو ڕەخنەی لەم دۆخە گرتووە.

ئۆجەلان جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەم پارتی دەبێت "پارتی هەموو تورکیا" بێت، وەک ئەوەی لەکاتی دامەزراندنی هەدەپەی پێش خۆیدا باس کراوە.

ئۆجەلان ئاماژەی بەوە کردووە کە "پێویستە پەرلەمانتاران وتار بدەن‌و کارێک ئەنجام بدەن کە نەک تەنها لەسەر پرسی کورد، بەڵکو لەسەر ئەو کێشانەش قسە بکەن کە رووبەڕووی چین‌و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای تورکیا دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×