تورکیا بە چڕیی تۆپبارانی سنووری بەنداوی تشرین، کۆبانێ و عەین عیسا دەکات و سێ منداڵ بریندار بوون.
ئاوێنە: میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تورکیا بە چڕیی تۆپبارانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تورکیا هەریەک لە گوندەکانی سنووری تلتەمر، عەین عیسا و کۆبانێی تۆپبارانی کردووە و لە عەین عیسا سێ منداڵ برینداربوون.