مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆبونەوە
  2025-01-16       972       
بافڵ تالەبانی و مەسرور بارزانی. وێنە: ئەرشیف

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشكرایكرد، دوێنێ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆبونەتەوەو گفتوگۆی راشكاو و بەرهەمداریان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كردوە.

ئاوێنە: هۆشیار زێباری، كەمێك لەمەوبەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس وتی، كۆبونەوەی دوێنێی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، بەئارامی بەڕێوەچوە.

وتوشیەتی، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی راشكاو و بەرهەمدار كراوە بەشێوەیەك هاوشان بوە لەگەڵ دانوستانی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم لە نزیكترین كاتدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×