له‌باره‌ى پێدانى چه‌ك‌و درۆن به‌هه‌سه‌ده مه‌زڵوم عه‌بدى ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێران چەک‌و درۆنی بەئێمە نەداوە"، ده‌شڵێت:"كۆبونه‌وه‌ى شه‌رع‌و گروپه چه‌كداره‌كان بۆ ئێمه گرنگ نییه، به‌ڵكو مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریكا بۆ ئێمه گرنگتره".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌کۆبونەوەی ئەحمەد شەرع بەرپرسی ئیدارەی نوێی سوریا وتى:"ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بۆ ئێمه هیچ گرنگ نییە".
عەبدی ئه‌وه‌شى وت:"یەکخستنەوەی گروپە چه‌كداره‌كان بەبێ دانوستان کێشەیەکی گەورەیە، بۆ ئه‌وه‌ش پێشنیازمانکردوە لیژنەیەکی سەربازیی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان پێکبهێندرێت".
فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، "کۆبونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گروپەکان بۆ ئێمه هیچ گرنگ نییە، به‌ڵكو له‌برى ئه‌وه، بونی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا بۆ ئێمه‌و بۆ سوریاش گرنگتره".
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا میدیاى توركیا هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه گوایه، ئێران چه‌ك‌و درۆنى به‌هه‌سه‌ده داوه، بۆ ئه‌وه‌ش مه‌زڵوم عه‌بدى وتى:"ئێران چەک‌و درۆنی بەئێمە نەداوەو ئه‌و هه‌واڵه‌ش ڕاست نییه".
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌سه‌ده وه‌كو ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا‌و توركیاش باسیان كردوه، فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده جه‌ختده‌كاته‌وه، "هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەمان ناوێت، دواتر پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەسەر بنەمای کردار دەبێت نەک قسەو ئه‌وانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه".