وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان رایگەیاند، “ستەم لە خانەنشینان دەکرێت”.
ئاوێنە: سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر یاساکەی عێراق بە تەواوەتی لە هەرێم جێبەجێبکرێت فەرمانبەران خۆیان داوای خانەنشینبوون دەکەن.
وتیشی، “پێویستە دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە بەتایبەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، چونکە بە هۆی نەبوونی هەلی کارەوە گەنجانی هەرێم کۆچیان بۆ وڵاتانی دیکە کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دەبێت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و سەرمووچە کە لە ساڵی 2013ەوە راگیراوە دەستپێبکاتەوە، ئێستا فەرمانبەران بەو مووچەیەی ساڵی 2013 خانەنشین دەکرێن و ئەوەش ستەمە لێیان دەکرێت”.