فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، كارگەیەكی ئاسن و سایلۆكانی گەنم لە شارۆچكەی سێرین لە باشوری كۆبانی بۆردومان دەكەن.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، سنوری شارۆچكەی سێرین لە باشوری كۆبانی كەوتۆتە بەر هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا.
ئاماژە بەوەشدراوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە هێرشێكدا بۆردومانی سایلۆكانی گەنمیان لە شارۆچكەی سێرین كردوەو زیانی زۆر بەر سایلۆكان كەوتەوە.
دوابەدوای ئەوەش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، كارگەیەكی ئاسنیان لە سنوری شارۆچكەكە بۆردومان كردوەو هێشتا زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانراون.