2025-01-06   387     
له‌ئێرانه‌وه هۆشداریى به‌عێراق ده‌درێت‌و شرۆڤه‌كارێكى سیاسیى دیارى ئێرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، عێراقیش هه‌مان چاره‌نوسى سوریاى ده‌بێت".
ئاوێنە: عه‌لی ڕه‌زا مه‌جیدی شرۆڤه‌كاری ناوداری سیاسیی ئێران ڕایگەیاندوە، "فشاری زۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر به‌غدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی خستوه‌ته به‌رده‌م دوو بژارده‌ی دژ بەیه‌ك، کە جێبه‌جێكردنی هیچ كامێكیان له‌وی تریان ئاسانتر نییه".
به‌وته‌ی مه‌جیدی، گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌و ڕوخانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د له‌سوریا، كاریگه‌ری سیاسی‌و ئه‌منییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروستكردوه، چیتر ته‌حریر شام ته‌نها یاریزانی سه‌رەكیی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ڵكو ته‌حه‌دایه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر دراوسێكانی، به‌دیاریكراویش عێراق".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ئێرانییه ده‌ڵێت، "پەیوەندییەکانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق‌و ئێرانیش ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ئێران پشتیوانێكی دیاری حكومه‌تی ئه‌سه‌دو به‌ره‌ی مقاوه‌مه بوه‌و عێراقیش وه‌ك وڵاتێكی زۆرینه شیعه، به‌رده‌وام هه‌وڵی پاراستنی هه‌ژمونه‌كه‌ی ده‌دات، دواجاریش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به‌غداو دیمه‌شق ده‌بێته هۆی گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز له‌عێراق".
به‌وته‌ى ئەو شرۆڤەکارە، "له‌نێوان فشاره‌كانی ئه‌مریكاو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا، محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وتوه‌ته دۆخێكی زۆر ئاڵۆز‌و هه‌ستیار؛ سودانی نه‌یتوانیوه له‌دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ شتێك به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه ته‌نها دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایە، یان ده‌بێت ڕوبه‌ڕوی فشاره ده‌ره‌كییه‌كان ببێته‌وه، یانیش پێویسته چاوه‌ڕێی شه‌پۆلێكی نوێی گرژییه ناوخۆییه‌كان بكات؛ به‌تایبه‌ت، كه جۆری فه‌رمانڕه‌وایی له‌سوریا گۆڕاوه‌و سنورێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌و لەوانەی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق‌و حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی".
باسى له‌وه‌شكردوه، "ناتوانرێت نكۆڵی له‌وه بكرێت، كه ئامانجی سه‌ره‌كیی دامه‌زراندنی حه‌شدی شەعبی بۆ به‌رگریکردنە له‌فراوانخوازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه تێیدا حه‌شدی شه‌عبی‌و به‌ره‌ی موقاوه‌مه به‌پاشكۆیه‌تیكردنی ئێران تۆمه‌تبارده‌كرێن، باشترین بژارده له‌به‌رده‌م ئێران له‌و دۆخه‌دا ئه‌وه‌یه، خۆی له‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی عێراق به‌دوربگرێت".