وەزارەتی ناوخۆی عێراق: خزمه‌تگوزاری "كارتی نیشتمانییه‌كه‌ت له‌ ماڵه‌وه‌ وه‌ربگره‌" كارا ده‌كەین
  2025-01-05       393       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ساڵی رابردو نزیكەی نۆ ملیۆن كەس كارتی نیشتمانییان دەرهێناوەو دەشڵێت، بەم نزیكانە خزمەتگوزاری "كارتی نیشتمانییەكە لە ماڵەوە وەربگرە" كارادەكەن بۆ هەمو عێراقییەكان.

ئاوێنە: لیوا ئەحمەد مەعموری، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارتی نیشتمانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2024دا 8 ملیۆن و 848 هەزارو 27 كەس خۆیان لە سیستمی زانیاریی مەدەنی تایبەت بە كارتی نیشتامنی تۆماركردوەو كارتەكەیان دەرهێناوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تاوەكو ئێستا 42 ملیۆن 81 هەزارو 166 كەس لە سیستمەكەدا تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەم زوانە خزمەتگوزاری "كارتی نیشتمانییەكەت لە ماڵەوە وەربگرە" كاردەكەین و هەر هاوڵاتییەك كە نەیەوێت سەردانی فەرمانگەی ناوچەكەی بكات، ئەوا كارتە نیشتمانییەكەی دوای دەرهێنانی دەبرێتە ماڵەوە بۆی.

وتوشیەتی، ئەو خزمەتگوزارییە لەمساڵدا رادەگەیەنرێت و بۆ هەموا بەردەست دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×