وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ گرێبەستێكیان لەگەڵ لایەنی سوری هەبێت بۆ هەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتەو دەڵێت، بۆیە هیچ شتێك نییە بەناوی راگرتنی هەناردەی نەوت بۆ سوریا.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتی، هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن زانیاری ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە هەناردەی نەوتی خاو لە عێراقەوە بۆ سوریا راگیراوە، ئێمە جەخت دەكەینەوە كە هیچ گرێبەستێك لەگەڵ لایەنی سوری نییە بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ ئەو وڵاتە.
جەختیشی كردۆتەوە، بۆیە هیچ شتێك نییە بەناوی راگرتنی هەناردەی نەوت بۆ سوریا.
رونكردنەوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق دوای ئەوە دێت كە هەندێك لە میدیاكانی ناوخۆ و میدیا جیهانییەكان ئەوەیان بڵاوكربوەوە كە عێراق بەهۆی گۆڕانكارییەكانی سوریاوە هەناردەی نەوتی بۆ ئەو وڵاتە راگرتبو بەڵام بەنیازە بە میكانیزمێكی نوێ دەست بە هەناردەی نەوت بۆ سوریا بكاتەوە.