نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، محەمەد شیاع سودانی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتو سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامده‌دات، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، محەمەد شیاع سودانی بەنیازە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سەردانەکە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لەخۆدەگرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەو دەستکەوتانەی کە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان بۆ بەغداد لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی رابردو بەدەستهاتوە، جگە لە ئەو پێشهاتانەی کە لە ناوچەکە ڕودەدەن.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له عێراق رایگه‌یاندبو، سودانی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران تاوتوێ ده‌كات، دیارترینیان پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریایه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ردانی زۆری بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه كردبو، له‌وانه ئوردن و سعودیه، له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دا باسیان له پرسه ئه‌منییه‌كان كردبو.