بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عیراق سبەینێ دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی.
ئاوێنە: بەپێی نووسراوێکی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، سبەینێ دووشەممە 6 ی کانوونی دووەم بەبۆنەی یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عیراق پشووی رەسمی دەبێت لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق.
لە عیراق رۆژی 6-1ی هەموو ساڵێك بەبۆنەی یادی دەمەزراندنی سوپای عیراقەوە دەكرێتە پشوو، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە ئەو پشووە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە بەهۆکاری ئەوەی سوپای عێراق ماڵوێرانی و ئەنفالی دژ بە کورد کردووە.