مالیکی: ئیسرائیل پرۆژەی دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکەی داڕشتووە
  2025-01-05       289       

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هۆشداریدا لە لاوازکردن و دابەشکردنی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەوەی نەتوانن رووبەڕووی ببنەوە.

ئاوێنه‌: نوری مالیکی، لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە فێستیڤاڵی یادکردنەوەی سەرکردەکانی نەسر رایگەیاند، پڕۆژەی دابەشکردنی سەرجەم وڵاتانی دەوروبەری ئیسرائیل، لە ساڵانی 1967 و 1982 لە لایەن ئەو وڵاتەوە ئامادەکراوە، بۆ دابەشکردنی سەرجەم ئەو وڵاتانە بەسەر کانتۆنی بچووکدا، بۆ ئەوەی نەتوانن هاوپەیمانی یەکتربن و رووبەڕوویان ببنەوە.

راشیگەیاند، رەنگە ئەوەی لە سووریا روویدا سەرەتای جێبەجێکردنی پرۆسەکە بێت، بە دابەشکردنی وڵاتەکە بۆ چەند دەوڵەتێکی بچووک، تاوەکو توانای وەستانەوەیان نەبێت بەرامبەر بەوان.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گوتیشی، پێشتر هەموو هەوڵەکان تەنیا بۆ پاراستنی غەززە و باشووری لوبنان بوون، بەڵام لە ئێستادا ئەرکەکەیان ئاڵۆزتر بووە، ئەمڕۆ ئەرکی ئەوان پاراستنی ئەو ناوچەیەیە کە بەهۆی رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، بە گوتەی ئەوان روبەڕووی "دەستدرێژی" بووەتەوە.

مالیکی گوتی، "دوژمن ئێوە و منداڵەکانتان هاندەدات بۆ گۆڕینی واقیعی ئەو دەوڵەتەی کە ئێمە تێیداین، بەڵام ئەوان شکست دەهێنن، ئەم وڵاتانەش بە یەکگرتوویی دەمێننەوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×