2025-01-05   289     
ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ڕه‌نگه ئارامگرییان به‌ر له‌مۆڵه‌ته 60 ڕۆژییه‌كه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كۆتایی پێبێت؛ ده‌شڵێت، "به‌رخۆدان به‌هێزو كاریگه‌ره".
ئاوێنە: نه‌عیم قاسم ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه ئارامگرییان به‌ر له‌مۆڵه‌ته 60 ڕۆژییه‌كه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كۆتایی پێبێت‌و سه‌ركردایه‌تی حزبوڵڵا له‌باره‌ی كات‌و چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل بڕیارێكی دیكه ده‌دات.
وتووشیه‌تى:"بڕیاری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی په‌یوه‌ست به‌پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌ئاگربه‌ست‌و حكومه‌تی لوبنان سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه به‌رپرسیاره".
ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی جه‌ختیشیكرده‌وه، هێزه‌كانیان چه‌ند ڕۆژێك له‌دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا گڕو تینێكی وه‌به‌رهاتوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌یشی له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا سه‌لماندوه.
قاسم تیشكیخسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، هێزه‌كانیان له‌كاتی ئاگربه‌سته‌كه‌دا هێزی پترو هاوسه‌نگی‌و كاریگه‌ریی زۆرتریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌وپه‌ڕی تواناوه ڕوبه‌ڕوی سوپای ئیسرائیل بوه‌ته‌وه‌و ئامانجه‌كانی دوژمنی په‌كخستوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردوه، ئیسرائیل له‌میانی هه‌وڵه‌كانی بۆ چونه ناو قوڵایی خاكی لوبنان ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی سه‌ختی هێزه‌كانیان بوه‌ته‌وه‌و نه‌یتوانیوه به‌ئامانجه‌كانی بگات كه بریتییه له‌داگیركردنی باشوری لوبنان، كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حزبوڵڵا نه‌بوایه، ئه‌وه‌ی له‌سوریا ڕویدا له‌لوبنانیش دوباره بوبایه‌وه.