لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە شەڕی ناوخۆی سووریادا ٢٤٠ ژن کوژراون
  2025-01-02       152       

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٢٨ هەزار هاوڵاتیی سووریا لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا کوژراون، دەشڵێن، لە نێو کوژراوەکاندا ٢٤٠ ژن و ٣٣٧ منداڵی تێدایە.

ئاوێنە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری ساڵانەی ژمارەی کوژراوەکانی لە سووریا بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتوە، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٢٨ هەزار هاوڵاتیی سووریا بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەوە کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێو ژمارەی کوژراوەکاندا سێ هەزار و ٦٩٨ کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون کە ٢٤٠ ژن و ٣٣٧ منداڵی تێدایە.

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی کوژراوەکان لە شەڕی ناوخۆی سووریادا گەیشتە چوار هەزار و ٣٦٠ کە نزیکەی هەزار و ٩٠٠ کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×