لە ئاهەنگی شەوی سەری ساڵدا 564 کەس بریندار بوون
  2025-01-01       214       

لە ئاهەنگی شەوی سەری ساڵدا لەتەواوی ناوچەکانی عێراق نزیکەی 600 کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ 1ی 1ی 2025، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاگەیاند،، لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ لە پارێزگا و ناوچەکانی عێراق بەهۆی هەڵدانی یارییە ئاگرینەکانەوە 143 کەس بریندار بوون و زۆرینەی بریندارەکانیش لە بەغدادی پایتەخت بوون، هەندێک لە بریندارەکانیش دۆخی تەندروستیان خراپە و لە چاودێری چڕ چارەسەر وەردەگرن.

هەروەها وتیشی: هەر لە شەوی سەری ساڵدا 40 هاووڵاتی بەهۆی تەقەکردنی هاووڵاتیانەوە بریندار بوون و 203 کەسی دیکەش بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە بریندار بوون، 178 کەسی دیکەش بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە بریندار بوون.

وتەبێژی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە و ئەو بریندارانەشی دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە بەردەوام چارەسەریان بۆ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×