عێراق پڕۆژەیەک بۆ گەنجان ڕادەگەیەنێت
  2024-12-31       257       

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوە بە تەرخانکردنی ٤٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بۆ گەنجان، لەپێناو ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری کشتوکاڵی.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەکان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی بۆ گەنجان لەلایەن عێراقەوە بڵاویان کردووەتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پڕۆژەیەکی ڕاگەیاندووە، بە ناونیشانی “شاری کشتوکاڵی گەنجان” کە تیایدا ٤٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی تەرخاندەکرێت بۆ گەنجانی عێراق تا بەکاریبهێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە پڕۆژەکە دابینکردنی هەلی کارە بۆ گەنجان و هاوکاریکردنیانە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی کشتوکاڵی گرنگ، پاشان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە لە وڵاتەکەدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پڕۆژەکە لەدوای ساڵی نوێ ئامادەکاری بۆ دەکرێت و ئەو گەنجانەی بەشداریی دەکەن، حکومەت ئامادەیە قەرزی بچووکیان پێبدات تا کەرەستەی کشتوکاڵی و دەرمان و تۆوی کشتوکاڵی پێبکڕن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×