راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دابەشكردنی موچە
  2024-12-29       442       

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن بەهۆی كەمی پارەی نەختینەوە، دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق دواكەوتبێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەو زانیارییانەی لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە كە گوایە بەهۆی كەمی پارەی نەختینەوە، دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق دواكەوتوە، بەتەواوەتی ناڕاستن.

وەزارەتی دارایی عێراق وتوشیەتی، ئێمە بەتەواوەتی پابەندین بە دابەشكردنی موچەوەو فەرمانگەی ژمێریاری موچەی وەزارەتەكان و پارێزگاكان بۆ مانگی كانونی یەكەم بەگوێرەی خشتەی دیاریكراو بۆ هەریەكەیان خەرج كردوەو دەكات و ئێستاش لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گەرەنتیكردنی خەرجكردنی موچە بەبێ هیچ دواكەوتنێك.

وەزارەتەكە داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردوە، ئاگادارو وریا بن لە گواستنەوەی زانیارییەكانداو دەرگاشیان كراوەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێك.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە كە بەهۆی كەمی پارەی نەختینەوە، دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی عێراق دواكەوتوەو لەگەڵ نزیكبونەوەی كۆتایی مانگەكە، هێشتا فەرمانبەرانی بەشێك زۆر لە وەزارەتەكان موچەی ئەم مانگەیان وەرنەگرتوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×