سەرۆكی دەستەی حەشد: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ روبەڕوبونەوەی هەر مەترسییەك
  2024-12-27       372       

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزەكانی حەشد لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ روبەڕوبونەوەی هەر مەترسییەك بەڵام لە ئێستادا هەست بە بونی هیچ هەڕەشەیەكی راستەقینە لەسەر عێراق ناكەن.

ئاوێنە: فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ هەینی، لە وتەیەكدا لەمیانی رێوڕەسمێكدا لە دیالە، وتی، ئێمە بەردەوام لەگەڵ برایانمان لە دەزگا ئەمنییەكانی دیكە، بەرگری لە نیشتمان دەكەین و بۆ ئەوەش خاوەن هەمو ئامڕازێك و ئیرادەو توانای تەواوین.

جەختیشی كردەوە كە حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرمادەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقدایە.

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی وتیشی، لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ روبەڕوبونەوەی هەر مەترسییەك بەڵام لە ئێستادا هەست بە بونی هیچ هەڕەشەیەكی راستەقینە لەسەر عێراق ناكەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×