كەشناسی عێراق رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی كە لە چەند رۆژی كەمی داهاتودا پلەكانی گەرما لە تێكڕا گشتییەكانی ئێستای پلەی گەرما نزمتر ببنەوە.
ئاوێنە: كەشناسی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە ئێستاوە وڵات كەوتۆتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست و ئەوەش وادەكات كە پلەكانی گەرما لە ئاستی تێكڕاكانی پلەی گەرمای چەند رۆژی رابردودا بمێننەوە یان بەرزتر ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە چەند رۆژی كەمی داهاتودا، ئەگەری باران بارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق و چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی وڵات هەیە كە بارانێكی كەم یاخود مامناوەند دەبێت.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، بەپێی پێشبینییەكانمان، گۆڕانكاری لە خێرایی بادا رودەدات و بەوهۆیەوە لە هەندێك ناوچە خۆڵبارین دەبێت، هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی كەمی داهاتودا نزمبونەوەی خێرا لە پلەكانی گەرما روبدات.