وەزیرانی ناوخۆی عێراق و توركیا لە ئەنقەرە كۆبونەوەو چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد لەنێویشیاندا پرسی كۆنترۆڵكردنی سنوری هاوبەشی نێوان هەردو ولات.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و عەلی یەرلی كایا، وەزیری ناوخۆی توركیا لە ئەنقەرە كۆبونەتەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی چوارچێوەكانی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات لە ژمارەیەك دۆسیەی گرنگدا كراوە بەتایبەت لە بواری روبەڕوبونەوەی تاوانەكان بەهەمو جۆرەكانیانەوە، ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزاییەكان و هەروەها كۆنترۆڵكردنی سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و توركیا.