سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق گەیشتە لای ئەحمەد شەرع
  2024-12-26       513       

شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریر شام لە سووریایە.

 ئاوێنە: باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد تودەی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-12-2024، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەردانی دیمەشقی کرد.

وتەبێژی حکوومەتی عێراق باسی لەوەش کرد، ئەو شاندە عێراقییە لە کۆشکی "شەعب" لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا کۆ بووەوە.

عەوادی وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ئاسایش و سەقامگیری لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا تاوتوێ کرا.

ئــەمە یەکەم سەردانی شاندێکی عێراقییە بۆ سووریا لــە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×