ڕۆژنامەی دەستوور بڵاوی کردەوە، کۆریاى باشوور بە بەهاى زیاتر لە ٩٣ ملیۆن دۆلار گرێبەستێکیان لەگەڵ عێراق واژۆکردووە بە مەبەستی پێدانى هێلیکۆپتەرى جۆری (کەی ئێچ یو).
ئاوێنه: ڕۆژنامەی دەستوور سەبارەت بەو هێلیکۆپتەرانەی عێراق لە کۆریای باشووری دەکڕێت بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە، عێراق بە بڕی ٩٣ ملیۆن دۆلار هێلیکۆپتەری جۆری (کەی ئێچ یو) لە کۆریای باشوور دەکڕێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆریای باشوور واژۆ کردووە و وا بڕیارە هێلیکۆپتەرەکان لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٩ ڕادەستى عێراق بکرێن.
باس لەوەشکراوە، هێلیکۆپتەرەکان توانایەکی زۆر باشیان هەیە بۆ گواستنەوە، چاودێریکردن، مانۆڕ، لە هەموو دۆخ و کەشوهەوایەکدا بەکاردێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆرییەکان تیمى تایبەتیان لەگەڵ دەنێرن بە مەبەستى ڕاهێنان بۆئەوەى بەباشى سودیان لێوەربگیرێت.