هەسەدە: هێرشەكانی میلیشیاكان بۆ سەر گوندەكانی باشوری بەنداوی تشرین تێكشكێندران
  2024-12-25       377       

هەسەدە رایگەیاند، هێرشەكانی ئەمڕۆی میلیشیاكانی سەربە توركیا بۆ سەر چەند گوندێك لە باشوری بەنداوی تشرین، تێكشكێندران.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتوتی، شەڕڤانان هێرشەكانی ئەمڕۆی میلیشیاكانی سەربە توركیایان بۆ سەر چەند گوندێك لە باشوری بەنداوی تشرین تێكشكاندن و چەندین چەكدارییان كوژران و برینداربون و پاشان هەڵاتن.

هەسەدە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەرەی شارۆچكەی "ئەبو قەلقەل" لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج، هێزەكانمان روبەڕوی هێرشی چەكدارانی سەربە توركیا بونەتەوەو ژمارەیەك لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی میلیشیاكان تێكشكێندراون و كۆمەڵێك چەكداریشیان كوژراون.

هەسەدە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەو بەرەیە لە ئێستادا شەڕ بەردەوامە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بۆ پاڵپشتی هێرشی میلیشیاكان، سوپای توركیا تۆپبارانی چڕی دەوروبەری بەنداوی تشرین و بەرەكانی دیكەی شەڕی كردوەو هاوكات لەڕێگەی درۆنیشەوە بۆردومانی كردوە كە بۆتە هۆی زیان گەیاندنی گەورە بە بەنداوی تشرین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×