سەركردایەتی یەكگرتوو هەڵوێستی خۆی گۆڕی لەبارەی بێبەشکردنی شەش ئەندامی حزبەکەی لە کۆنگرەی نۆیەم و دەڵێت "ئەو دوو بەڕێزە پێویستە داوای لێبوردن لەسەركردایەتی و رێكخستنەكانی یەكگرتوو بكەن".
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو، ئه‌نجومه‌نەکە له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا هه‌ڵوه‌سته‌ى كردووە له‌سه‌ر بڕیارى به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامێتى ئه‌و شه‌ش به‌ڕێزه‌ى كه بۆیان نابێت به‌شدارى كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بڕیاریدا، به راگرتنى كاركردن به‌و بڕیاره‌و داوایكرد لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره، پێداچوونه به مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا بكات و كارئاسانى بكات بۆ به‌شداربووان له كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو، له رۆژانى 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌دا.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لە راگەیەندراوەکەدا داوا له دوو له‌و به‌ڕێزانه ده‌كات كه "هه‌ندێ لێدوانى نه‌خوازراویان داوه بۆ میدیاكان، داواى لێبوردن له سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو بكه‌ن".